راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وه‌ك ئاشكرایه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له گه‌شه‌كردندایه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای فه‌یسبوكه‌وه به‌رده‌وام په‌ره‌ی پێده‌درێت تا رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی زیاتر بێت و بەرەو لوتکە بڕوات.
له نوێترین هه‌واڵیشدا پێگه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئینستاگرام له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌شی ناردنی نامه (دایرێکت)ـی بۆ زیاد ده‌بێت.
واته تایبه‌تمه‌ندیی دایرێكت بۆ به‌شی (www.instagram.com) له‌سه‌ر ئێنته‌رنێت زیاد ده‌كرێت كه له ئێستادا ته‌نها به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت پۆسته‌كان ببینێت و لایك و كۆمێنتی بۆ بكات.
لەکاتی زیادبوونی دا بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی وێبگەڕێکەوە بچێتە ئینستاگرام و چاتی خۆی لەگەڵ کەسی دیاریکراودا بکات.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش زۆر له مێژدا به‌كارهێنه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌تی و زۆربه‌یان داواكه‌ن ئینستاگرام له قاڵبی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌ربچێت و وه‌ك فه‌یسبوك له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێتیش زۆرینه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه پێویستته‌كان به‌رده‌ستبخات.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


