كۆمپانیاى فه‌یسبووك له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى ئینته‌رنێـت دۆت ئۆرگه‌وه‌ ، خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى خۆڕایى بۆ ٣٠ وولاتى جیهان دابین كردوه‌ .

كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تلیكۆمیش وه‌كو تاكه‌ وه‌كیلى كۆمپانیاى فه‌یسبووك ، ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ پێشكه‌شى هاوڵاتیانى عێراق ده‌كات .

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا و له‌ ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنى فه‌یسبووك لایت (facebook lite)ه‌وه‌ ده‌توانرا وێنه‌ و دیمه‌نه‌كانى فه‌یسبووك ببینیت ، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆره‌ك تلیكۆمه‌وه‌ وه‌ستێندرا .

دیاره‌ به‌كارهینه‌رانى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ، ته‌نها ده‌توانن له‌ ماسنجه‌ر و فه‌یسبووك به‌ بێ وێنه‌ سوودمه‌ند ببن ، به‌لام زۆر ڕێگا هه‌ن كه‌ ده‌توانیت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشكێنن وسوودمه‌ند بن له‌ بیبنینى وێنه‌كان .

بۆ وانه‌ى ئه‌مجاره‌مان یه‌كێك له‌ ڕێگاكانتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین …

سه‌ره‌تا و له‌ هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه‌ ، پاشان ئه‌پڵیكه‌یشنى فرى به‌یسكس بكه‌وه‌ یاخود سه‌ردانى ماڵپه‌رى freebasics.com بكه‌ .

دواى ئه‌مه‌ ئه‌ژمار(ئه‌كاونت)ه‌كه‌ت بكه‌ له‌ فه‌یسبووك ….

هه‌نگاوى چواره‌م ، مۆبایل داتا بكوژینه‌ و پاشان لۆگ ئاوتى فه‌یسبووك بكه‌كه‌ت بكه‌ …

كۆتا هه‌نگاو جاریكى تر مۆبایل داتا ئه‌كتیڤ بكه‌وه‌ , ده‌بینیت هه‌موو وێنه‌ و ڤیدیۆكان ده‌بێته‌وه‌ ….

فێركاریه‌كه‌ له‌م ڤیدیۆییه‌ى خواره‌وه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌








"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...