بەهۆی به‌كارهێنانی ته‌كنیكێكی نوێ، توانراوه توانای پاترییه‌كانی كه ئێستا بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، به‌رز بكرێته‌وه بۆ 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و توانایه‌ی كه هه‌یانه. ئاشكرایه كه مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی ئێستا به‌هۆی ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌یانه و ڕۆژ به‌ڕۆژیش تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ و باشیان بۆ زیاد ده‌كرێت، به‌كارهێنیان هه‌میشه له‌زیادبوون دایه و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان بۆماوه‌یەكی زۆر به‌كار ده‌هێنرێن،
وه‌ك كاری جۆراوجۆری بازرگانی و خوێندن و چه‌ندان كاری گرنگی تر، دیاره ئه‌م كارانه‌ش به‌بێ بوونی پاترییه‌كی به‌هێز و ئاست به‌رز ئه‌سته‌مه، بۆیه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایل هه‌میشه داواكاریی پاتریی به‌هێزن و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، تاوه‌كوو بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كانیان دایبنێنن، له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه، كۆمه‌ڵێك له توێژه‌رانی زانكۆی Albertaی كه‌نه‌دی گه‌یشتوون به كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر، دوای دانان و تێكه‌ڵكردنی سلیكۆن له پاتری لیسۆم ئایۆنی، له‌مه‌شه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه توانای پاترییه‌كه 10 ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات و له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه تێچووه‌كی‌شی كه‌متره و كه‌متری له پاترییه‌كانی تر تێده‌چێ، به‌پێی ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی Pocketnowی ئه‌مەریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، په‌ره‌پێدانی ته‌كنیكی پاترییه‌كان بووەته كاری سه‌ره‌كیی زۆر له توێژه‌ران، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌تایبه‌تیش په‌ره‌پێدانی ته‌كنیكی پاترییه‌كانی لیسیۆم ئایۆن، كه ئێستا بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن.
كۆمه‌لێك له زاناكان له‌میانه‌ی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانیان ئاشكرایان كردووه، كه ده‌توانرێت سلیكۆن له پاترییه‌كانی ئایۆن لیسیۆم دابنرێت، بە مەبەستی به‌رهه‌مهێنانی توانای زۆر گه‌وره بۆ پاترییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك 10 ئه‌وه‌نده زیاتر بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجیی به‌رهه‌مهێنانی پاترییه‌كه به‌رز بكاته‌وه و زیاتر ببێ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی ته‌كنیكه نوێیه‌كه بۆ پاترییه‌كانی ئایۆنی لیسیۆم هه‌ڵسێ به گۆڕینی گرافیتی به‌كارهاتوو له پاترییه‌كان بۆ سلیكۆن، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجیی گرافیتی ساف و پاك به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره، كه ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلار بۆ یه‌ك ته‌نی مه‌تری، لێره‌دا گۆڕین و ئاڵوگۆڕی گرافیت به سلیكۆن وا ده‌كات تێچووه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه بۆ یه‌ك له سێ به‌نزیكه‌یی.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


