بێگومان مۆبایلە زیرەکەکان کە لەلایەن کۆمپانیا زلهێزەکانەوە دروستدەکرێت چەندین تایبەتمەندیی گرنگ و شاراوەی لەناودا دروستدەکەن و بەردەستی دەخەن بۆ بەکارهێنەران.
مۆبایلەکانی ئایفۆن بەوە ناسراوە جیا لەوانی دیکە، تایبەتمەندیی شاراوەی هەیە و بەکارهێنەر ئەگەر زۆر ورد و بە ئاگا نەبێت هەستی پێناکات.
یەکێک لەو تایبەتمەندییانەش سپاتلایتە، کارەکەشی ئەوەیە کاتێک بەکارهێنەر دەیەوێت کردارێکی بیرکاریی خێرا ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی بچێتە ناو حاسیبەکە (Calculator) لە بەشی گەڕانی ئایفون لەناویدا کردارێکی بیرکاریی دەنووسی پاشان ئەو خوی ئەنجامەکە دەداتێ.
مەبەست لەوەش گەڕانەوەی کاتە بۆ بەکارهێنەرەکە تا بتوانێت بە کەمترین کات زۆرترین کار ئەنجام بدات.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


