چەند گەشەپێدەرێکی کورد، بەرنامەیەکیان بەرهەمهێناوە کە تایبەتە بە سیستمی ئای ئۆ ئێس، غەرامەی سەرپێچی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان ئاشکرادەکات.

ئەم بەرنامەیە زۆر گشتگیرە و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و زۆرینەی جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی لەرووی ژمارەی پارێزگاکانەوە تێدایە بەڵام تەنیا بۆ ئایفۆن بەردەستە.

ئەم جۆرانەی تیادا تۆمارکراوە، (تايبه‌ت( خصوصي) - فحص مؤقت - کرێ( أجرة ) - بارهەڵگر (حمل) - کشتوکاڵ (زراعية) - بیناسازی (أنشائية) - ماتۆڕ سکیل (دراجات) - حكومي) بۆ هەمو پاریزگاکانی کوردستان و عێراق.

پارێزگاكانیش ئەمانەن، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، كەركوك، بەغداد، نەينەوا، بابل، بەسرە، صلاح الدين، ديالى، الانبار، كربلاء، النجف، القادسية، المثنى، واسط، ميسان، ذي قار.

بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن لە رێگەی گەڕان بەدوای وشەی (سەرپێچی Sarpechy غرامات) لە ئاپ ستۆردا بکەن و بەرنامەکە ئینستاڵ بکەن.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...