ڕاچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین
له مینای كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی MWC 2019 كه له شاری به‌رشلۆنه به‌ڕێوه‌چوو، كۆمپانیای ساندیسك میمۆرییه‌كی نوێی له جۆری ئێس دی بۆ یه‌كه‌مین جار نمایشكرد.
میمۆرییه‌كه ناوی (microSDXC) ـه‌و قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك تێرابایت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره میمۆرییه‌كی له‌و جۆره به‌رهه‌مبهێنرێت و نمایشبكرێت بۆ راگه‌یاندنه‌كان چونكه پێشتر تا قه‌باره‌ی ٥١٢ گێگابایت به‌رهه‌مهێنراوبوو.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه ئه‌م جۆره میمۆرییه دژه ئاو و خۆڵ و گه‌رمییه و خێراییه‌كی زۆریشی هه‌یه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی داتاكان و ئاڵوگۆڕپێكردنی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه نرخی میمۆرییه یه‌ك تێرابایته‌كه ده‌گاته ٤٩٩ دۆلار و جۆری ٥١٢ گێگاكه‌شی به ٢٠٠ دۆلار ده‌بێت.

"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


