له نوێترین وه‌شانی دا، به‌رنامه‌ی مه‌سنجه‌ره‌كه‌ی فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ زیادكراوه‌و رێگه به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات دۆخی به‌رنامه‌كه بگۆڕن.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش بریتییه له گۆڕینی دۆخی رۆژ بۆ دۆخی شه‌و (Dark Mode)، واته به‌كارهێنه‌ران ده‌توانێت هه‌ركاتێك بیه‌وێت دۆخی شه‌وان له مه‌سنجه‌ر كارابكات كه ئه‌مه‌ش هه‌م بارگاوییه‌كی كه‌متر ده‌بات و هه‌م سه‌لامه‌ته بۆ چاو.
كاراكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ش به‌مجۆره‌یه، له به‌شی ئیمۆجییه‌كان، ئیمۆجی مانگ بۆ خۆت یان بۆ كه‌سه‌ك بنێره و دواتر په‌نجه‌ی پیانێ، له‌به‌شی پڕۆفایلی مه‌سنجه‌ر دارك مۆد زیاد ده‌بێت و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت هه‌ركات بیه‌وێت كارای بكات.
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید زیادكراوه‌و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بۆ ئای ئۆ ئێس زیاد ده‌كرێت.
ڕاچەڵەكین
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


