ڕاچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەرنامەی تیک تۆک بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەی بەناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و بەپێی نوێترین ئاماریش ئەو بەرنامەیە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە.

سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان رایانگەياندووە، تیک تۆک کە بەرنامەیەکی تایبەتە و لەبواری دروستکردنی ڤیدیۆی کورت کاردەکات، نزیکەی یەک ملیار جار دایگراوە بێگومان بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش بەردەستە.

ئەو سەرچاوانە راشیانگەياندووە یەک لەسەر چواری ئەو رێژەیە لەلایەن خەڵکی هندستانەوە بەرنامەکە بەکاردەهێنرێت و لە کۆگا ئەلیکترۆنییەکانەوە دایگراوە.

واچاوەڕواندەکرێت رۆژ بە رۆژ ئەو بەرنامەیە فراوان بێت و رێژەی بەکارهێنەرانیشی لە هەڵکشاندابێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...