یەکێک لەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی بەکارهێنەرانی واتسئاپ بووەتەوە، خەزن یان پاشەکەوت بوونی خۆکاری وێنەکانە لەو بەرنامەیە و گرتنی داتایەکی زۆری مۆبایلەکانە.
واتە کاتێک بەکارهێنەرێک لە واتسئاپ وێنەی لەلایەن کەسێکی دیکەوە بۆ دێت راستەوخۆ خۆی بەشێوەی خۆکارانە سەیڤ یان خەزن دەبێت و دەچێتە گەلەری مۆبایلەکان.
بۆ رێگەگرتن لەوەش بێگومان لەناو واتسئاپ بژاردەیەک بوونی هەیە کە دەسەڵات بە بەکارهێنەر دەدات رێگەی لێبگرێت و نەهێڵێت وێنەکان تا خۆی خەزنی نەکات بڕواتە گەلەرییەوە.
ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
- بچۆ سێتینگ لەناو واتسئاپ
- دواتر Data and Storage Usage هەڵبژێرە
- downloading photos automatically یان Media auto-download ناکارا بکە


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


