بیگومان بە هۆی مەژغەڵەت و ڕۆتیناتی ژیانی ڕۆژانەوە پێدەچێت هەندێ جار موبایلەکەت بیر بچێت لە ماڵەوە بێت یان لە شوێنی کارکردنت یاخود لە هەر شوێنێکی تر... هیچ گومان لەوادا نیە دڵخۆش نیت بەوەی کە هەر کەسێک بە شێوەیەک لە شێوکان موبایلەکەت بەکاربێنێت یاخود باڵانسەکەت بەکاربهێنێ و بەتاڵی بکات یان سەیری شتی نهێنی و تایبەتەکانت بکات وەکو نامەکانت و وێنەکانت ، یان بچێتە ژوورەوە بۆ ناو وێبسایت و ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتیانەی کە تۆ بەکاریان دێنیت و ئەمانەو چەندەها شتی تر...

 

هتد . بۆیە زۆر بە پێویستم زانی لە بابەتێکی بەم شێوەدا  تیشک بخەیەنە سەر ئەوەی کە چۆن کۆنترۆڵی موبایلەکەمان بکەین لە دورەوە ئەویش تەنها بە ناردنی کورتەنامەیەکی SMS ، سەرەتا بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە دەبێت موبایلەکەت ڕووت کرابێت ئینجا دەتوانی ئەم بەرنامەیە سودی لێ ببینیت و بەکاری بهێنیت.

 

لەم بابەتەی ئەمڕۆدا ئاشنا دەبین بە بەرنامەیەکی جیاواز ڕێگەت پێدەدات کە موبایلەکەت بکوژێنیتەوە تەنها بەناردنی کورتەنامەیەکی SMS . بەرنامەکە ناوی Remote power OFF ، ئەم بەرنامەیە لە گۆگڵ پلەی بەردەس نیە ،  دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە داوەنلۆدی بکەن ،  

 

دوای ئەوەی بەرنامەکەت بە تەواوی و سەرکەوتوی لە ئەنتەرنێتەوە دابەزاندراو و جێگیر بوو ، پاشان بەرنامەکە دەگوازیتەوە و دەیکەیتە ناو موبایلەکەت ئەگەر کۆمپیوتەر لەبەر دەس نەبوو ، بەرنامەکەت لە ڕێگەی موبایلەکەتەوە داونلۆد کرد ، ئەوا لەم کاتەدا دەتوانن بەرنامەی Winrar دابەزێنن بۆ موبایلەکەتان لەڕێگەی ئەم لینکەوە تاوەکو کێشەت بۆ دروست نەبێت بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ ناو موبایلەکەت 

پاش ئەوەی لە پرۆسەی داونلۆدکرن تەواو بویت ئەوا دەتوانی بەرنامەکە دادەبەزێنیت هەر وەک لەم وێنەیەدا ڕونکردنەوە دراوە :

 

دوای دابەزاندی بەرنامەی ناوبراو دەکەینەوە ئەم ڕەمزە دەنوسین لە خانەیە یەکەمدا “null“ ، لە خانەکانی دوایدا ئەو ڕەمزە دەنووسین کە دەمانوێت لەکاتی ناردنی کورتەنامەیەکی SMS  موبایلەکەمانی پێ بکوژێنینەوە ، بۆ نمونە دەنوسین “poweroff” دەبێت ئاگاداری قەبارەی پیتەکان بیت ! دواتر کلیک لەسەر “Change Secret Code “ دەکەین .

 

 

دوای ئەوەی ئەم هەنگاوانەت جێبەجێ کرد ، دەتوانی ئێستا لە موبایلێکی ترەوە کۆنترۆڵی موبایلەکەت بکەیت ئەویش تەنها بە ناردنی کورتەنامەیەک کە ئەو ڕەمزەی تێدا بێت کە ئێستا نوسیت بۆ ئەوەی موبایلەکەت بکوژێنیتەوە بۆ نموونە من “power off “ م نوسیوە.

 

 

کاتێک کە نامەکە دەگات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یەکسەر موبایلەکە دەکوژێتەوە .

karwanit



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...