راچڵەكین- ئا : هێمن عوسمان
تا ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئه‌م نوسینه ده‌خوێنیته‌وه، بیل گه‌یتس كاتژمێر دوای كاتژمێر پاره ده‌چێته سه‌ر حساب بانكیه‌كه‌ی، ئه‌مرۆ ئه‌و یه‌كێكه له دیارترین و ده‌وڵه‌مه‌ندرین پیاوی جیهان، كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌دان و هه‌زارن كه‌س و به‌و ڕێگه‌ی یه‌و پێیدا گه‌یشتووه ده‌یانه‌وێ بگه‌نه ئامانجی خۆیان .
بیل گه‌یتس له ساڵی 1955 له دایكبووه . تا ته‌مه‌نی سانزه ساڵی دودڵ بووه له‌وه‌ی ئایا بخوێنت و به‌رده‌وام بێت یاخود ده‌ستبه‌ردار ببێت، به‌ڵام دواتر به هۆی كڕینی ئامێرێكی كۆمپیوته‌رو فێربوون و به‌رده‌وامبوونی وایكرد به ته‌واوی ژیانی بگۆڕێت.
هاوپۆلێكی بیل گه‌یتس به‌ناوی " پاول ئالین" كه له قوتابخانه پێكه‌وه بوون ده‌ڵێت "به‌رده‌وام حه‌زی له هاككردن و كه‌شفكردنی كۆده‌كانی به‌رنامه و داتای نێو كۆمپیوته‌ره‌كان بووه، ئاره‌زووی زۆری له ته‌كنه‌لۆژیا بووه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دابمه‌زرێنێ "
به پێی نوسینێكی سایتی "Make it" قۆناغه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و گه‌یشتنی بیل گه‌یتس به ئه‌مڕۆ به‌م شێوازه بووه :
1- له ساڵی 1955 له دایكبووه
2- ژیانێكی ئاسایی منداڵی تێده‌په‌ڕێنێ
3- ده‌ست ئه‌كات به خوێندنی كۆمپیوته‌ر
4- یه‌كه‌م شت فێری بوو هاككردن بوو
5- پاشان ده‌بێته جێگه‌ی شانازی خێزانه‌كه‌ی و ده‌بنه پاڵپشتی
6- كۆمپیوته‌ری قوتابخانه‌كه‌یان هاك ئه‌كات
7- داوای دروستكردنی لیستێكی تایبه‌ت ئه‌كات تایبه‌ت به قوتابخانه‌كه‌ی تا ناوی هه‌موو قوتابیه‌كانی تێدا تۆمار بكرێت
8- ماوه‌یه‌كیش ده‌بێته هاوكاری باوكی له كاری پارێزه‌رایه‌تیدا
9- پرۆگرامێكی تایبه‌ت بۆ كۆمپیوته‌ر دا ئه‌نێت پێی ده‌وترێت قسه‌كردنی كۆمپیوته‌ر كه ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌یه‌وه وه‌ڵامی ته‌له‌فون بدرێته‌وه
10- چه‌ند زمانێكی جیاواز‌و بۆ به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت دا ئه‌نێت
11- واز له خوێندن ئه‌هێنێ له زانكۆی هارڤار و دواتر ده‌ست پێده‌كاته‌وه
12- شێوازی دوو باره نوسینه‌وه‌ی زمان بۆ كۆمپیوته‌ر زیاد ئه‌كات
13- ڕۆژانه 16 كاتژمێر به‌رده‌وام ئیشی ئه‌كرد بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ
14- جۆرێكی نوێی سیسته‌می كۆپی ڕایتی پرۆگرمه‌كانی كۆمپیوته‌ری دروستكرد
15- پاش ئه‌وه‌ی تواناكانی ده‌ر ئه‌كه‌ون چه‌ندین كۆمپانیا داوای لێ ئه‌كه‌ن كاریان له‌گه‌ڵ بكات
16- ژیانی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنێت
17- له ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا ده‌بێته ملیۆنێری جیهان
18- له گه‌ڵ هاوڕێ منداڵی " چاول ئالین" نێوانیان تێكده‌چێت و له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه
19- له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا ده‌بێته تریلۆنێرو ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان
20- ژیانی بووه‌ته چیرۆكێك و ئه‌مڕۆكه له زۆرینه‌ی قوتابخانه‌كاندا ئه‌خوێندرێ
21- خاوه‌نی سێ خانووه له سێ شوێنی جیاواز له كاتی گه‌شت و سه‌ردانیكرندا تێیدا ئه‌مێنێته‌وه
22- تا ئێستایش به‌رده‌وامه له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت
rachalakin
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


