كۆمپانیای گۆگڵ كە خاوەنی گەورەترین مەكینەی گەرانە لە ئینتەرنێـتدا و لە هەمان كاتدا دەیان شوێن و گەڕانی شاراوەی هەیە كە لەوانەیە تاوەكو ئێستا نەمانبیستبێت ..
لە خوارەوە ئاشنا بە بە 5 خزمەتگوزاری شارەوای گۆگڵ و چێرژ لە بەكارهێنانیان وەربگرە …
1 – پەیمانگای كولتووری گووگڵ Google Cultural Institute
بەمەبەستی هاوكاری كردن و ئاشنابوونی خەڵكان لەسەرانسەری جیهان بە تابلۆ هونەری و مۆزەخانەكان ، كۆمپانیای گۆگڵ خزمەتگوزاری پەیمانگای كولتووری فەراهەم كردوە .
گۆگڵ دەڵێت : بە ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ناڕەخسێت كە سەردانی مۆزەخانە و شوێنە كلتوریە بە نێو بانگەكان بكەن ، بەڵام لەمەودا لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە و لە ماڵی خۆیان دەتوانن تابلۆ هونەری و مۆزەخانەكان ببینین …
2- گووگڵ مارس Google Mars
كۆمپانیای گۆگڵ بە هاوكاری ئاژانسی ناسای ئەمریكی ئەم خزمەتگوزاریەی بۆ هەوادار و عاشقانی فەلەكناسی بە ردەست كردوە .
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە دەتوانیت ئاشنا بیت بە دۆڵ و چیا و دەشتەكانی هەسارەی سوور ، ئەمە جگە لەوانەی تەواوی ئەو لیكۆلینەوە وێنانەی ئاژانسی ناسا تۆماری كردوون ، دەتوانیت بیان بینیت .
3- دۆزینەوەی كەسە ونبووەكان google person finder
هەزاران كەس لە سەرانسەری جیهان بە هۆی كارەسات سروشتی و مرۆییەكانەوە وون بوون ، بەڵام زۆرێك لەوانە لەڕێگای خزمەتگوزاری گەڕان بە دوای كەسە وونبوەكانی گۆگڵ ، بە خانەوادەكانیان شاد بونەتەوە .
4- جەستەی گووگڵ Google Body
یەكێكی تر لە خزمەتگوزارە نایاب و شارەواكانی گۆگڵ بریتیە لە جەستەی گۆگڵ كە ئێستا لەلایەن كۆمپانیای Zygote خاوەندارێتی دەكرێت .
5- گۆگڵ یارمەتیم بدە Google Helpouts
بە مەبەستی هاوكاری كردن و فێركردنی بوكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە هەر بوارێكی ژیاندا ، كۆمپانیای گۆگڵ خزمەتگوزاری Google Helpouts ی فەراهەم كردوە
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەوە هەر چ بابەتێك و شتێك حەز ئەكەیت فێری ببیت یان یارمەتی كەسانی تر بدەیت ،ئ ەوا دەتوانیت بەردەستی بهێنێت .
techeye
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


