راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەشێوەيەکی فەرمی و لە کۆتایدا، کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکارییە گەورەکەی بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێسی سەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد راگەياند.

گۆڕانکارییەکەش بریتییە لە بەردەستخستنی وەشانی ١٢ی ئای ئۆ ئێس، کە چەندین گۆڕانکاریی لە سیستمەکەدا کراوەو شتی نوێی تیادا جێگیرکراوە.

لە گرنگترین گۆڕانکارییەکان، خێراکردنی سیریی و زیادکردنی میمۆجییە، ئەمە بێجگە لەوەی هاوبەشی پێکردنی وێنە و فایلەکانی لە لایبرەری لەگەڵ چەندین گۆڕانکاریی دیکە.

بەتێپەڕبوونی کات ئەو وەشانە نوێیە دەگات بە سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەو سیستمە لە ئایفۆن و ئایپاد کە قەبارەکەی ١.٣٧ گێگابایتە.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...