فەیسبوک بەردەوامە لە زیادکردنی خزمەتگوزاریی و تایبەتمەندییەکانی، لە نوێترین کاریشیان رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات رەخنە و ئامانجەکانی خۆیان بڵاوبکەنەوە.
خزمەتگوزارییەکە ناوی (Community Actions) ـەو رێگە دەدات بە ڕەخنە و پێشنیار دەربارەی ناوچە، پڕۆژە و حکومەت، هەروەها بەکارهێنەرانی دیکەش دەتوانن هاوبەشی پێبکەن و بەشداربن لەو رەخنانە.
ئامانج لەم خزمەتگوزارییەش ئەوەیە کاتێک کەسێک سەرنجێک یان رەخنەیەکی هەیە لە هەر لایەن و دەسەڵاتێک دەتوانێت لە رێگەی فەیسبوکەوە پاڵپشتیی کۆبکاتەوەو بتوانێت دەنگی خۆی بگەیەنێت بۆ شوێنی مەبەست.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ چەند ناوچەیەک کاراکراوەو لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.


"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


