یەکێک لە کێشە بەردەوامەکانی بەکارھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و بە تایبەت بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندڕۆید بریتیە لە کێشەی خاوبوونەوەی سیستەمی مۆبایلەکانیان و کارنەکردنی ئەپڵیکەیشنەکان و خاوبوونەوەی ھێلی ئینتەرنێت و چەدین گرفتی تر کە وا لە بەکارھێنەران دەکات زوو زوو مۆبایلەکانیان فۆرمات بکەت ئەمەش زۆرجار بەکارھێنەران بێزاردەکات.

لەم بابەتەدا چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە بری فۆرماتی مۆبایلەکانتان ئەو چەند ھەنگاوانە بکەن و مۆبایلەکانتان خێرا ببێت و بێ کێشە کاربکات.

١-سەرەتا دەچینە سەر سێتینگی مۆبایلەکانمان و دواتر ڕێستی سیتینگی مۆبایلەکانمان دەکەین :

٢-دواتر ھەولدە ئەو وێنە و ڤیدیۆ زیادانەی کە لە ناو مۆبایلەکەت ھەیە بیان سڕیتەوە چوونکە یەکێک لە کێشەکانی خاوبوونەوەی مۆبایلە ھۆشمەندەکان پڕبوونی بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکانە .



٣- پاشان لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە ھەموو ئەو ئەپڵیکەیشنانە دەسڕینەوە کە پێویستمان پێیان نیە و زیادەن کاری ئەو بەرنامەیە نیشان دانی ھەموو ئەو ئەپڵیکەیشنانەیە کە لە مۆبیالەکانمان ھەیە و زۆرجار ئەپڵیکەیشن ئینستاڵی سەر مۆبایلەکانمان دەبێت بەبێ ئەوەی خۆمان ئاگاداربین، ئەو ئەپڵیکەیشنانە زۆرجار ڕێکلامی بێزارکەریان لەگەڵە، ھەندێ لەو ئەپانەش ئایکۆنیان نیە واتا ناتوانین لە ناو مۆبایلەکانمان بیان دۆزینەوە کاری ئەو بەرنامەیە دۆزینەوەی ئەو ئەپانەیە.

كلیك بكه‌ بۆ داگرتن





٤- دۆزینەوەی فایلە دووبارە بووەکان بێگومان ھەموومان فایلی دووبارەمان زۆرە لە ناو مۆبایلەکانمان واتا فایلێک دووجار بوونی ھەیە لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ھەموو فایلە دووبارە بووەکان دەسڕینەوە :

كلیك بكه‌ بۆ داگرتن



 


٥- بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەمانی وای فای یاخود پچرانی بەردەوام و خاوی ھێڵی ئینتەرنێت دەچینە بەشی سێتینگی مۆبایلەکانمان و کلیک لەسەر ڕێست نێتوۆرک دەکەین :
 
Kurdzone


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...