
کۆمپانیای ئەپڵ تاکوئێستا بێدەنگن دەربارەی ئەو کێشانەی کە بەکارهێنەرانی نوێترین ئامێری ئایفۆن ناڕەزاییان هەیە لەسەری. کە ئەو کێشەیە پەیوەستە بەوەی کە ئامێرە نوێکان کاتێک دەگەیەنرێن بەکەیبڵی شەحنەوە بە شێوازێکی ئۆتۆماتیکی شەحن ناکەن، لێرەدا بۆیان دەرکەوتوە کە ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی سەرەکی کار لە ئامێرە نوێیەکان دەکات وەکو ئایفۆن ئێکس. وە هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە کۆنەکانی ئایفۆن ئاماژە بەوەدەکەن کە موبایلە کۆنەکانیان هەمان کێشەی هەبووە و بەشێوازێکی ڕاست کارناکات .
وە بەکارهێنەرانی ئایفۆنی کۆن ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کێشەیە لەدوای ئەپدەیت کردنی سیستەمی کارپێکردنی ئەپڵ بۆ ئامێرەکانی ئای،ئۆ،ئێس١٢ بە تازەترین شێوە سەریهەڵداوە. لێرەدا بەکارهێنەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامێری ئایفۆن کاتێک دەگەیەنرێت بە کەیبڵی شەحنەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شەحن ناکات لەدوای ئەوە پێویستی بەوەیە چەند جارێک دووبارەبکرێتەوە بۆ ئەوەی شەحن بکات ،ئەم کێشەیە ناوی لێژنراوە Chargegete
زۆرێک لە بەکارهێنەران وەڵامیان هەبوە دەربارەی ئەم کێشەیە کا نزیکەی وەڵامەکان دەگاتە ٣٠٠ وەڵام
یەکێک لە وەڵامەکان ئاماژەی بەوەکرد کە بەکارهێنەرێک لەکاتی بەکەرهێنانی موبایلەکەی ئەو کێشەی بەرچاو کەوت ،کاتێک کەیبڵی شەحنەکەی گەیاند بە موبایلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی شەحنی نەکرد ،ناچاربوو کە چەند جارێک کەیبڵو موبایلەکە لێک جیابکاتەوە دواتر بیانگەیەنێتەوە پێکەوە تاکوو شەحن بکات
دواتر یەکێک لە بەکارهێنەرەکان هەستا بەلێکۆڵینەوە دەربارەی بابەتەکە، بۆی دەرکەوت لە چی کاتێکدا موبایلەکە شەحن ناکات توانی کێشەکە دیاری بکات پێی وابوو پەیوەندی بە بەرنامەسازەکانەوە هەیە ،هەنێک جار هاوبەشی لەنێوانیان روونادات لەو ماوەدا ئامێرەکە شەحن ناکات بەڵام ئەگەر ئامێرەکە لە کەیبڵەکە جیابکەینەوە دیسان بەیەکیان بگەیەنینەوە ئەوا کێبڵەکە دەناسێتەوەو شەحن دەکات. کۆمپانیای ئەپڵ تاکوئێستا وەڵامێکی دروستیان نەداوەتەوە دەربارەی ئەم کێشەیە بەڵام یەکێک لە کارمەندان وتی کاری من پاڵپشتی کردنی هونەریە لە کۆمپانیاکە پێیان وت ئەمە کێشایەکی باوەو دیارە،دواتر کارمەندەکە ڕونی کردەوە کە گفتوگۆی لەگەڵ موشریفی بەش کردوە و پێی ڕاگەیاندوە کە درکیان بە کێشەکە کردوە پێویستە موبایلەکانیان بگۆرن ...
باشترین بۆچونەکان ڕونی دەکاتەوە کە کێشەکە پەیوەستە بەڕێگەیەکی تازە کە ئامێری ئایفۆن کاریپێدەکات لەگەڵ پەیوەندی "یو ئێس بی" لەڕێگەی سیستەمی کارپێکردنی "ئای ئۆ ئێس١٢" لە دوایدا کۆمپانیای ئەپڵ پەیوەندیەکانی "یوئێس بی"گۆڕی لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی "ئای ئۆ ئێس ١٢" بۆ هاوکاریکردنی ئاسایشی ئامێرەکان. بەڵگەکان ئاماژەبەوە دەکەن کەسیستەمی کارپێکردی "ئای ئۆ ئێس١٢" داوای کردنەوەی قوفڵی ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپەود دەکات وە پێویستی بە پاسۆرد دەبێت بۆ گەیاندنی ئامێری ماکنتۆش یان"یو ئێس بی" ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی ئامێرەکانە ،بەڵگەکان ئەوە زیاد دەکات ئەگەر بێتو قوفڵەکان نەکرێنەوە ئاوا نەگەیەنرێت بە"یوئێس بی" وە شەحن ناکات. وە هەروەها ئەگەر یەکێک لە"یو ئێس بی"نەناسرێتەوە ئەوا دەبێت لێکجیابکرێتەوەو دووبارە "یو ئێس بی"یەکان بەیەک بگەیەنرێتەوە
لەکۆتایدا ئەم کێشە نوێیە کە ڕوبەڕوی ئامێرە نوێیەکانی ئەپڵ دەبێتەوە زۆرێک لە بەکارهێنەران دەناڵێنن دەربارەی مۆبایلەکانیان کە زیاترڕوو لەخراپبون دەکات لە ڕووی پەیوەندیەکانی "وای فای...هتد" وە هەروەها لەڕووی ئێجگار خراپبئنی تەمەنی پاتریەکانەوە.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""