بێگومان بەرنامەی ئەدۆب فۆتۆشۆپ یەکێکە لە باشترین بەرناەکانی بواری دیزاین و دەستکاری کردنی وێنە و یەکێە لە باشترین پڕۆگرامەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی کە بەکارھێنەرێکی یەکجار زۆری ھەیە لە سەرانسەری جیھان و لە کوردستانیش زۆرن ئەو کەسانەی ئەو پڕۆگرامە بەکار دەھێنن.

بەڵام بەھۆی زۆری قەبارەی بەرنامەکە و ئاڵۆزی لە بەکارھێنانی بەرنامەکە و کۆمەڵێک ھۆکاری تر ڕەنگە زۆرێک لە بەکارھێنەران نەتوانن ئەو پڕۆگرامە داگرن و کاری لەسەر بکەن .

لەم بابەتەدا سێ لە باشترین پڕۆگرامەکانتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگایەوە دیزاینی وێنەکانی پێ بکەن کە تا ڕادەیەک  ھەمان کارەکانی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ دەکات .

پڕۆگرامی یەکەم PhotoScape :

بەرنامەیەکی نایەبە کۆمەڵێک کار ئەنجام دەدا لە وانە :
بینینی وێنەکان لە ناو بەرنامەکە و دروستکردنی وێنەی جوڵاو و ڕێکخستن و دیزاین کردنی وێنە و دانانی ئیفێکت و کۆمەڵێک تایبەت مەندی تر .

 

پڕۆگرامی دووەم The Nik Collection :

پڕۆگرامێکی نایەبەو کۆمەڵێک ئیفێکت لە خۆ دەگرێ و دەتوانی کۆمەڵێک ئیفێکتی جۆراو جۆر دباگریت لە پڕۆگرامەکە وە ھەروەھا دەتوانی دەستکاری ڕەنگ و شێوازی وێنەکە بکەیت لەگەڵ کۆمەلێک تایبەتمەندی تر .

 
 پڕۆگرامی سێیەم Fotor :

ئەم پڕۆگرامەش بە ھەمان شێوە کۆمەڵێک ئیفێکت لە خۆ دەگرێت کە دەتوانی بیخەیتە سەر وێنەکانت ئەمە جگە لەوەی دەتوانی کاری بڕین و نوسین و دانانی فۆڕم و کۆمەڵێک تایبەت مەندی تر لە خۆ دەگرێت کە دەتوانی بە شێوەیەکی ئاسان کاریان لەسەر بکەیت .

Kurdzone



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...