زۆرکەس لەو باوەڕەدان مۆبایلی Iphone لە ڕووی سیکیوریتیەوە باشترین جۆری مۆبایلی زیرەکە ،چونکە بە سیستەمی IOS کاردەکات ،بەڵام پسپۆرانی کۆمپانیای GuardianApی تایبەت بە بواری سیکیوریتی دەڵێن: هەندێک بەرنامەی ناو ئایفۆن هەیە سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرەکانیان دەکەن.

پسپۆران هۆشداری دەربارەی بەرنامەکانی (Coupon Sherpa ، Moco ،Code Scanner ،Photobucket ،YouMail ،Tapatalk،Weather Live ،SnipSnap Coupon) دەدەن و دەڵێن هەندێک زانیاری ناو GPS و تۆڕی Wi-Fiی بەکارهێنەر خەزن دەکەن و دەینێرن بۆ لایەنی نادیار.

پسپۆران دەڵێن ئەم بەرنامانە لە ڕێگەی فرۆشتنی زانیاریی بەکارهێنەرەکانیان بڕێکی زۆر پارە وەردەگرن.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...