
بەپێی توێژینەوەیەک لە رۆژنامەی میترۆی بەریتانی، ئەو شتانە ڕوونکرانەوە کە پێویستە کۆمپانیایی گوگڵ بە هۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکات.
وەک لە ماڵپەری بەزیکتۆدا بڵاوبووەتەوە، پێویستە کۆمپانیای گۆگڵ سانسۆر بۆ هەندێک بابەت دابنێت تا کێشەی تەندروستی و گرفتی دیکەی لێنەکەوێتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە زۆر گرنگە هەندێک بابەتی تەندروستی بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، تا کەسی نەخۆش خۆی بریار بۆ خۆی نەدات، بەڵکو سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە %٦٥ ی خەڵک لە رێگەی گوگڵەوە بارودۆخی تەندروستی خۆیان لێکدەدەنەوە، ئەمەش زیانێکی زۆری هەیە.
گەران بۆ هەندێک زاراوەی دیاردە نامۆکان، ئەگەری هەیە تێکچوونی بارودۆخی دەروونی لێبکەوێتەوە، وەک گەران بۆ زاراوەی نەخۆشییە نامۆکان، زۆرترین گەرانیش بۆ وشەی "Fournier" ە کە بە نەخۆشی گانگرینا ناسراوە و دەبێتە هۆی مردنی شانە نەرمەکانی لەش لەئەنجامی دارزینیان، زۆرترین گەرانی دیکە لە گوگڵ بۆ وشەی " Harlequin ichthyosis" کە بارودۆخێکە دووچاری پێست دەبێتەوە و پێست تووشی شەقبوون دەکات.
گەرانێکی دیکە کە پێویستە گوگڵ سانسۆری بخاتەسەر زانیارییە دەربارەی تیرۆر و پاراستنی وڵات و چۆنێتی دروستکردنی بۆمب و کاریگەرییەکانی.
ل.ب

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""