
سەرەڕای پێشکەوتوون و بەرەو پێشچوونی تۆڕەکەیان، بەڵام ئینستاگرام بەردەوامە لە کارکەوتن و دروستبوونی کێشە لە بەرنامەکەیاندا.
رۆژانە ئینستاگرام بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە کاردەکەوێت و بەکارهێنەر ناتوانێت هیچ جۆرە پۆستێک بڵاوبکاتەوە ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی ئەو بەرنامەیە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر ببنەوە.
بەیانی رۆژی چوارشەممە، لەو کاتەی بەکارهێنەران سەرقاڵی بەکارهێنانی ئینستاگرام بوون تۆڕەکە لە کارکەوت و بووە هۆی زیان پێگەیاندن بە دەیان کۆمپانیا و دەزگای ریکلامی.
بەڵام وەک هەمیشە ئینستاگرام هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەدا و تەنانەت ئاماژەشیان بەوەنەدا چ کێشەیەک هەیە بەردەوام دەبێتەهۆی لەکارکەوتنی بەرنامەی ئینستاگرام.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""