
هەفتەی رابردوو زیاد لە 50 ملیۆن هەژماری فەیسبووک هاککران و بەشێک لە بەکاربەرانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، لە ئێستاشدا مامەڵە بەو هەژمارانە دەکرێت.
ئەگەر بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک فەیسبووک داوای لێکردبی کە دووبارە پاسوۆردەکەت داخڵ بکەیت بۆ چوونە ژوورەوە، ئەوا هەژمارەکەت یەکێک بووە لەو هەژمارانەی کە هاککراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندت، بەشێکی زۆر لەو هەژمارانەی هاککراون، ئێستا لە هەندێک لە وێب سایتی نایاسایی سەوادایان پێوەدەکرێن و دەفرۆشرێن، نرخی هەر هەژمارێکیش لە سێ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
یەکێک لەو وێب سایتانە دریم مارکێتە، کە هاوشێوەی ئەمازۆن و ئیبەی، هەژمارەکان بە تەواوی زانیارییەکانەوە بە خەڵکی دەفرۆشن و نرخیشیان لە نێوان سێ بۆ 12 دۆلارە.
شارەزایانی ئینتەرنێت، داوا لە بەکاربەران دەکەن، کە پاسوۆرد و ئیمەیەلەکانیان بگۆڕن تاکو هەژمارەکانیان بە خەڵکی دیکە نەفرۆشرێت و داتاکانیان پارێزراو بێت.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""