پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، لەسەر چەند مۆبایلێکی کۆمپانیای (نۆکیا)ی فینلەندی کارا کرا. ئەمڕۆ هەینی 5/10/2018، میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لەمڕۆ بەدواوە پڕۆگرامی ڤایبەر لەسەر ھەریەکە لە مۆبایلەکانی نۆکیا 310، نۆکیا 308 و نۆکیا 311 کارا کراوە. پێشتر بەکارھێنەرانی ئەو مۆبایلانە نەیاندەتوانی ڤایبەر بەکار بھێنن، بەڵام لەمڕۆ بەدواوە دەتوانن پڕۆگرامی ڤایبەر بۆ مۆبایلەکانیان دابەزێنن و سوودی لێ وەربگرن. 

پڕۆگرامی ڤایبەر لە ساڵی 2010دا کارا کراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت. کۆمپانیای نۆکیای ئەلیکترۆنی، کە لە ساڵی 1865دا لە فینلەندا دامەزراوە، تا ئێستا چەندین مۆبایلی ئاسایی و زیرەکی بەرھەم ھێناوە.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...