
چەند ڕۆژێک لەمەو بەر بەکارھێنەرانی یوتیوب دڵگران بوون لە وەستانی لەناکاوی یوتیوب کە بەناوبانگترین سیستەم و خزمەتگوزاری ڤیدیۆییە لە سەرتاسەری جیھان، ماوەی وەستانی خزمەتگوازاری یوتیوب نزیکەی ٢ کاتژمێری خایاند. وە ئەو کەسانەی یوتیوب tv یان بەکاردەھێنا زۆرترین زەرەرمەند بوون . بەو بۆنەوە گۆگڵ داوای لێبوردنی پێشکەش بە بەکارھێنەران کرد بەرامبەر بەو لەکار کەوتنە وەقەرەبووی ئەو کەسانەی کردەوە
بە بەکارھێنانی خزمەتگوازری تایبەتی یوتیوب Tv بۆ ماوەی ھەفتەیەک بێبەرامبەرــ وە ئەم قەرەبووە تەواوی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاریەکە لە سەرتاسەری جیھان دەگرێتەوە. وە گۆگڵ لە ئاگادارکرنەوەی تایبەت بەخۆی کە بڵاویکردبووە بۆ بەکارھێنانی یوتیوب Tv ئاماژەی بەوەدا کە «ئێمە داوای لێبوردن دەکەین بەھۆی ئەو لەکارکەوتنەی پێشبینی نەکراوەی کە ڕوویدا ، وە ئەمە چەناڵەکەی خۆتانین کە چۆن ئارەزووتان لێی ھەیە ئامانجمان گەیاندو نیشاندانی ڕووداوەکانە وە دڵنیا بینەوە لەوەی کە دەگەن بە ھەموو ڕووداوەکان کە گرنگە لاتان لە ھەر کات و زەمانێکدا . لەبەر ئەوە بەکارھێنانی یوتیوب tv بێبەرامبەرە دەتوانن بەکاری بھێنن بۆ ماوەی ھەفتەیەک
ڕێژەی ئەو ھەفتەیە نزیکەی ١٠$ بۆ ھەر بەکارھێنەرێک کە بە ملیۆنەھا بەشداربوو سودی لێدەبینن . کە ئەمە نزیکەی دەیەھا ملیۆن دەکات بۆ کۆمپانیاکە ـ وە لە کۆتایدا ئەم دیارییە لە ڕۆژی ڕابردووە «٢٥» ئۆکتۆبەر دەتوانرێت بەکاریبھێنرێت و چالاک بکرەێت کاتژمێر ٩:٣٠ سەرلە بەیانی ـــــ

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""