کامێرای مۆبایلە هۆشمەندەکان بە بەردەوامی پەرەیان پێدەدرێت و تازەگەرییان تێدا دەکرێت، لەگەڵ بەرهەمهێنان و راگەیاندنی ئامێرە نوێکاندا، بەردەوام کامێراکان بەرەوپێشچوون بە خۆیانەوە دەبینن.

پێگەی (Tech Insider)ی تایبەت بە هەواڵە تەکنۆلۆژییەکان، ریزبەندی ساڵانەی خۆی بۆ مۆبایلی پێشەنگ بەگوێرەی کامێراکانیان راگەیاند و وەک ساڵانی رابردوو هەردوو ئامێری گالاکسی و ئایفۆن پێشەنگی ئەو ریزبەندییەیان گرتووە.

بەگوێرەی ریزبەندییەکە، لە ئێستادا ئامێری گالاکسی S7 خاوەنی باشترین کامێرایە لە ئامێرە هۆشمەندەکاندا و مۆبایلی ئایفۆن 6s پلەی دووەمی گرتووە.

ئەم ریزبەندییە بەگوێرەی بەراوردکردنی چەندین لایەن و تایبەتمەندی کامێراکانەوە دانراوە و پاش بەراوردێکی ورد، گالاکسی S7 پلەی یەکەمی پێ بەخشرا.

کامێرای گالاکسییە نوێیەکە خاوەنی ١٢ مێگا پێکسڵە و فراوانترین دەرچەی رووناکی هەیە، واتە لەکاتی وێنەگرتندا زۆرترین تیشکی رووناکی عەدەسەکە تێدەپەڕێنێت و بەمشێوەیە وێنەکان کە بەم کامێرایە گیراون رەنگەکانیان باشترین کواڵیتیان هەیە و زۆرترین لێکچوونیان هەیە لەگەڵ رەنگە راستییەکاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا لە ژینگەی تاریک و کەم رووناکیدا بە بەراوردی ئامێرەکانی دیکە جوانترین وێنە دەگرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا، کامێرای ئەم ئامێرە خاوەنی وردترین و خێراترین فۆکەسە، واتە لەکاتی وێنەگرتندا کەمترین تەڵخبوون روودەدات و زۆرترین وردەکاری دەردەکەوێت، هەروەها تواناشی هەیە لەژێر ئاودا وێنە بگرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...