
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
بێگومان پاراستنی وێنە و ڤیدیۆی ناو مۆبایلەکانمان زۆر گرنگە و کەم تا زۆر لەلايەن هەمووانە کار بۆ پاراستنیان دەکرێت.
زۆرن ئەو بەرنامانەی لە بواری پاراستندا کاردەکەن و بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستن، بە تایبەت سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
لێرەدا بە بەرنامەیەک ئاشناتان دەکەین کە تەنیا بۆ ئەندرۆید دەبێت و کاری ئەوەیە هەڵدەستێت بە پاراستنی وێنە و ڤیدیۆکان.
ئەو بەرنامەیەش ناوی BestCrypt Explorer ـەو لە گوگڵ ستۆر بەردەستە، دوای داگرتنی دەتوانیت ئەو وێنە یان ئەو فایلەی دەتەوێت کۆدی سەربخەیت و نەهێڵێت لەلای کەس بکرێتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەو بەرنامەیە

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""