
زۆر جار بەهۆی مەژغەڵەتی ژیانی ڕۆژانە یاخود خراپی بەکارهێنانی ئامێری کۆمپیوتەرەکەمان یان هەر هۆکاریكی تر، ئەوا ووشەی نهێنی سیستەمی کۆمپیوتەرەکەمان لەبیر دەکەین، فۆرماتکردن و دوبارە دابەزاندنەوەی سیستەم ڕێگەیەکی زۆر سەرکەوتوو نیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چونکە زۆر جار دابەزاندنەوەی سیستەم دەبێتە هۆی لەناوچونی بەشێک یاخود تەواوی داتا و زانیاریەکانمان، بە تایبەت ئەو فایل و داتایانەی کە لە درایڤی سی خەزنکراون.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، بەرنامەیەکی زۆر بەهێزم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Passcape Software " ، کە لە ڕێگەیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی پاسۆردی کۆمپیوتەرەکەت بگۆڕیت یاخود بیشکێنیت، بۆ داونلۆدکردنی بەرنامەکە دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت، پاشان تەماشای فێرکاریە ڤیدۆیەکەی خوارەوە بکە بۆ تێپەڕکردنی ووشەی نهێنی کۆمپیوتەرەکەت:
Karwanit

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""