
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
زۆرن ئەو بەرنامانەی تایبەت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دروستکراون و لەبواری داونلۆدکردن یاخود داگرتنی وێنە و ڤیدیۆی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردەکەن.
بەهۆی بەهێزی و پارێزراوی سیستمەکەیەوە، مۆبایلەکانی ئایفۆن بەبەراورد بە گەلاکسی بەشێوەیەکی زەحمەت ڤیدیۆی تۆڕەکانی لێ دادەگێرێت.
بەڵام بوونی چەندین بەرنامەی بەهێز بۆ ئایفۆن وایکردووە بەکارهێنەرانی بێهیوا نەبن و لەرێگەیانەوە ئەو ڤیدیۆیانە داونلۆد بکەن کە مەبەستیانە.
بەرنامەی (iSaveDL -Saver Videos & Audios) هەڵدەستێت بە داگرتنی سەرجەم ڤیدیۆ و دەنگی ناو تۆڕەکانی وەک ئینستاگرام، فەیسبوک، تویتەر، یوتیوب، ئەويش بەرێگەیەکی زۆر ئاسان.
ڕێگاکەش بریتییە لە کۆپی کردنی لینکی ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستە و بردنی بۆ ناو بەرنامەکە و دانانی لەو چوارگۆشەیەی خوارەوە، دواتر بەپێی لینکی تۆڕە داولۆندەکەی دادەگریت و راستەوخۆ کارەکە بە سەرەکەوتووی ئەنجام دەدرێت.
بۆ داگرتنی ئەو بەرنامەیە، بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە گەڕان بۆ ناوەکەی بکەن و دواتر دایبگرن.
Video

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""