
لە کەلتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی داوای یارمەتیکردن بۆ بەکارهێنانی موبایلی کەسی بەرانبەر زۆر شتێکی ئاسایە، زۆر جار هەمان موبایل لەلاین چەندین هاوەڵ و هاورێی جیاوازەوە بەپێی پێویست بەکاردەهینرێت، وە هەندێ جار بەکارهێنانی موبایلەکەت لەلایەن کەسی بەرانبەرەوە تایبەتمەندی کۆمەڵایەتی ژیانت ئەخاتە ژێر پرسیارەوە، چونکە هەر کەسێک بگریت بەشێک شتی تایبەت بە ژیانی خۆی جێگیر کردووە لە ناو میمۆری موبایلەکەی.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش ئەپێکم بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " Save Me - control apps " ئەپەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە چ ئەپێکی تری بوێت لە ناو موبایلەکەی قفڵی بکات و نەهێڵێت بە هیچ شێوەیەک کەسی بەرانبەر بەکاری بهێنێت، هەرچەندە موبایلەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش لەبەردەستی بێت، دەتوانیت ئەپەکە دەونلۆد بکەیت و بەکاریان بهێنیت لە ڕێگەی ئەم لینکانەی لای خوارەوە:
لینکی یەکەم
لینکی دووەم

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""