
راچلەکین - سەربەست نەجمەدین
لە رێگەی هەژمار و پەیجی فەرمی خۆیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کۆمپانیای ئینستاگرام تایبەتمەندييەکی نوێیان بۆ بەرنامەکەيان راگەياند.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ماوەی چەند رۆژێکە وەڵاندانەوەی کۆمێنت، ئیمۆجی بۆ زیادکراوەو بەکارهێنەر دەتوانێت بەکاریانبهێنێت.
واتە لە بەشی Replay و وەڵامدانەوەی خێرای کۆمێنت، لەوکاتەی بەکارهێنەر دەیەوێت وەڵامی کۆمێنتی هاوڕێکەی بداتەوە دەتوانێت راستەوخۆ ئیمۆجییەکان بەکاربهێنێت.
ئەمەش لە رابردوودا بەردەست نەبوو هەربۆیە ئینستاگرام بەردەوامە لە گۆڕانکارییەکانی و دەیەوێت گەشەی پێبدات تا بەردەوام بەکارهێنەری زیاتر رووی لێبکەن.

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""