سڕینەوەی فایلێک کە قەبارەکەی گەورەبێت بۆ نمونە زیاتر لە ٢٠ گێگا بایت لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە ئەوا پێویستی بە ماوەیەکی زۆر دەبێت، زۆر جار ئەگەر تایبەتمەندی پارچە هاردوێریەکانی کۆمپیوتەرەکەت لاواز بێت ئەوا دەکرێت ماوەی سڕینەوەکە ئەوەندە درێژ بێتەوە هەست بە بێزاری بکەیت. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دەتوانین سود لە دروستکردن فایلێکی جۆری" bat. " وەربگرین لەگەڵ چەن فرمانێکی کەمی وەک " CMD " لە ویندۆز دا.
بۆ دروستکردنی فایلێکی جۆری " .bat " دەتوانین ئەم هەنگاونە ئەنجام بدەین:
١/ سەرەتا فایلێکی نوێی وەک " Not Pad " دەکەینەوە پاشان ئەم فرمانانەی زیاد دەکەینە ناوی.
del /f/s/q %1 > nul
rmdir /s/q %1
٢/ دواتر بە پاشگری جۆری " .bat " فایلەکە لە شوێنێکی ناو کۆمپیوتەرەکەمان خەزن دەکەین بۆ نموەنە وەک ئەم ناوە " Delete File.bat "
٣/ لە کۆتای دا، تەنگا ئەوەی کە پێویستە ئەنجامی بدەین ڕاکێشانی هەر فایلێکی قەبارە گەورەیە کە دەمانەوەی بیسڕینەوە بۆ سەر ئەو فایلەی کە دروستمان کردووە، ئەوا لە ماوەی تەنها چرکەیەک یاخود کەمتر تەواوی فایلەکە دەسڕێتەوە بەبێ هیچ کێشەیەک.
Karwnait
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


