راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وەک ئاشکرايە و لای هەمووان روونە بەرنامەی گوگڵ کرۆم يەکێکە لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی بواری گەڕان بەناو ئينتەرنێت بەکارهێنانی ئەو تۆڕە کە لەلايەن کۆمپانيای گوگڵەوە بەرهەمدەهێندرێت و خاوەندارێتی دەکرێت.

لەماوەی رابردوو گوگڵ کرۆم چەندين کێشەی تيادا دروست بوو، لەوانە لە رووی پاراستنی بەکارهێنەراييەوە لاواز و تێکچوو بوو وە گروپە هاککەرەکان دەيانتوانی دزە بکەنە بەرنامەکەوەو ئەوەی بيانويستايە دەيانبرد لە رێگەی چەند کۆدێکەوە، بێجگە لەوەی تووشی خاوی بووبوويەوە و بەکارهێنەرانی بێزار دەکرد.

بەڵام لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر ئەو کێشە و هەڵانە، گوگڵ کرۆم بە وەشانێکی نوێ گەڕایەوە کە بە تەواوەتی شێوازی گۆڕیوەو بۆ چاو ئاسانتر و گونجاوتر بووە.

هەروەها لەو وەشانە نوێیەدا کرۆم زۆر خێراتر و باشترکراوە بۆ بەکارهێنان و بەکارهێنەر دەتوانێت کاری خۆی بە وردی و خێرایی لێوە ئەنجام بدات.

ئەم وەشانە بۆ هەریەک لە سیستمەکانی ویندۆس و ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ماک بەردەستە و بەکارهێنەرانی دەتوانن نوێی بکەنەوە.





"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...