
راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە نوێترین گۆڕانکاریدا، کۆمپانیای سناپ بە هاوکاری ئەمازۆن تایبەتمەندييەکی نوێی بۆ بەرنامەی سناپچات زیادکرد.
بەگوێرەی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان، تایبەتمەندی گەڕانی کاڵا و پێشاندانی نرخەکەتی بۆ ئەو بەکارهێنەرەی پێویستییەتی.
واتە کاتێک کاڵایەک یان شتێک بەدەست هاوڕێکەتەوە دەبینیت و بەمەبستتە بزانی بە چەند کڕیویەتی یان نرخەکەی چەندە لە رێگەی ئەو تایبەتمەنديیەوە نرخەکەیت لە ئەمازۆن پێدەڵێت و زانیارییەکانت بۆ دەخاتەڕوو.
ئەم تایبەتمەندییەش بە تێپەڕبوونی کات بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەو بەرنامەیە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستدەبێت.
وێنەی تایبەتمەندییەکە

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""