راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

ئینستاگرام لە گۆڕانکارییەکانی بەردەوامە و لە نوێترین کاریشیاندا سێ تایبەتمەندیی بۆ بەرنامەکەیان زیاد دەکات کە بەپێویستی ناو تۆڕەکەیانی داناوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان بڵاویانکردووەتەوە بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی تۆڕەکەیان سێ گۆڕانکاریی ئەنجام دەدەن کە ئەوانيش بژاردەی کوژاندنەوە یان کاراکردنی شوێن (Location).

هەروەها گۆڕانکاریی دووەمیش دانانی هاشتاگ بۆ پۆست لەخێگای سەردێڕ یان تایتڵ، واتە دەتوانێت هەموو تایتڵەکە بکرێتە هاشتاگێک بۆ زیاتر هێنانی چالاکیی.

گۆڕانکاریی سێیەمیش زیادکردنی هاوبەشی پێکردنی ئەو هایلایتانەی لە ستۆری ئەنجامدراون و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکانی دیکە.









"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...