راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە کۆتایدا ڤایبەر بۆ سیستمی ئەندرۆیدیش بەردەستبوو و بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەی کۆگا ئەلیکترۆنییەکانەوە نوێی بکەنەوە.
لەم وەشانەی نوێیەی ڤایبەر گۆڕانکاریی زۆری تیادا کراوەو لە گرنگترینی وشه‌ی (seen و delivered) له‌كاتی بینین و گه‌یشتنی نامه له‌لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌وه نەماوەو له‌بری ئه‌ویش هێمای (✓✓) دانراوه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ره‌نگه‌كه‌ی ئه‌و دوو هێمایه ره‌ساسی بوو ئه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مۆر بوو ئه‌وه بینیویه‌تی واته seen -ی كردووه.
هه‌روه‌ها له‌م شێوازه نوێیه‌دا قاڵبێكی گه‌وره‌تر به شوێنی وێنه و ڤیدیۆكان دراوه‌و به‌شێوه‌ی رونتر و جوانتر له جاران به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و فایله میدیایانه ببینێت كه به‌ده‌ستی ده‌گات، ئەمە بێجگە لەوەی چەند کێشەی تەکنیکی چارەسەر کراوە لەوانە خاوبوونەوەو کراش بوونی بەرنامەکە.
لەماوەی رابردوو بۆ ئای ئۆ ئێس کارابوو بوو بەڵام لە ئێستادا بۆ ئەندرۆید واتە ئەوانەی گەلاکسی و سۆنی و ئێڵ جی و ئەو مۆبایلانەوەی ئەندۆریدیان لەسەرە بەردەستبووەو دەتوانرێت لە رێگەی نوێکردنەوەوە ببنە خاوەنی دوایین وەشانی ڤایبەر.
"" به یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""


