لە چەن ڕۆژی ڕابردوو دیان تەلەفۆنم بۆ کراوە و چەندین جار ئاگادار کرامەوە کە گوایە فڵانە ژمارەی تەلەفۆن لە کوردستان لەگەڵ هەڵگرتنی پەیوەندیەکەی ڕاستەوخۆ هاککت دەکات، دەمەوێ زۆر بە کورتی و ڕاشکاوانە و نا ئەکادیمیانە لەسەر ئەم بابەت بنوسم و قسە بکەم، بە ڕاستی دەکرێت بڵێین ئەم بابەتە مزایدەی سیاسیە پێش ئەوەی بڵێن کە ئەمە کێشە و باس و خواسێکی تەکنۆلۆژیە، کە پەیوەستە بەو کێشمە کێشمەی ڕودەدات لە نێوان پارەتە سیاسیەکان بە تایبەت چەن کاندیدێک کراونەتە ئامانج لە یەکێک لە پارتە سیاسیەکانی کوردستان.

دەکرێت زۆر بەڕونی ئاماژە بەوە بدەین کە کاندیدی یەکێک لە پارتە سیاسیەکان ڕێگەیەکی نوێ بەکار هێناوە لە گەیاندن و زیاتر ناساندنی پڕوپاگەندەی تایبەت بە پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، کە ئەویش ئەنجامدانی پەیوەندی بووە بە ژمارەی خەڵکانی ترەوە، لە بەرانبەردا بۆ ئەوەی دەسبهێنرێتە ڕێگەی ئەوا ڕکەبەرەکانی ژمارەکەیان بە ژمارەیەکی هاکک ناساندووە، ئەمەش دنگۆی نایەوە لە بەشێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەت فەیسبووک.

لە ڕوی زانستی سکیوریتیەوە ئایا دەکرێت کەسێک هاکک بکرێت تەنها بە ئانجامدانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی، بەڵێ بێگومان ئەمە کارێکی مەحاڵ نیە، چەندین تەکنۆلۆژیا و ئامێری هاردوێری پێشکەوتومان هەیە بە سودوەرگرتن لە پەیوەندیکردن بە هەژمارەکەتەوە دەتوانن لە کەمترین کاتدا زۆرترین زانیاریت لەسەر کۆ بکەنەوە، هەر وەک ئەوەی لەلایەن دەزگا هاوڵگریە بەهێزەکانی ووڵاتانی دونیای یەکەمەوە ئەنجام دەدرێت، کە نامەوە زۆر بچمە ناو ئەو بابەتە. 

دەمەوێ ئەوە بڵێم زۆر ناشرینە تەکنۆلۆژیاش بخەینە ناو مزایدەی سیاسی بەڵام بە دیووە خراپەکەی، وا هەست دەکەم بەم شێوەیە کەلتورێکی زۆر ناشرین دروست دەکەین بۆ داهاتوی تەکنۆلۆژیای کوردی کە هەموان لێی بەرپرس دەبین..!

كاروان ئایتی



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...