
کۆمپانیای ئێڵ جی لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو مۆبایلێکی ناوازە لە جۆری ڤی، دەخاتە بازاڕەکانەوە کە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت.
ئەم مۆبایلە نوێیەی ئێڵ جی ناوەی ڤی ٤٠ ـەو بە یەکێک لە نایابترین مۆبایلەکانی سەدە و بەرهەمی ئەو کۆمپانیایە دادەنرێت، کە گرنگترین تایبەتمەندييەکانی ئەمانەن:
- رووپۆش کراوە بە گۆریلای کڵاس پێنج
- قەبارەی شاشەکەی ٦.٤ ئینجە
- روونییەکەی 1440 بە 3120 پیکسڵە
- دوو سیم کارتی بۆ دەبێت
- وەشانی ئۆریۆی ئەندرۆیدی لەسەر جێگیرکراوە
- بە دوو جۆر رام بەردەستە، 6GB ، 8GB
- بە دوو جۆر میمۆری بەردەستە، 128GB ، 256GB
- سێ کامێرا لەدیوی پشتی مۆبایلە جێگیرکراوە بە کوالێتی ١٦ و ١٣ و ٨ مێگاپێکسڵ
- کامێرای سێڵفییەکەی هەشت مێگاپێکسڵە
- بە سێ رەنگ بەردەست دەبێت
- نرخەکەی لە وڵاتانی ئەوروپا بە ٨٠٠ یۆرۆ داندراوە

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""