ماوەی چەند کاتژمێرێکە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەيسبوک لەکاتی کردنەوەی بە ئامێری کۆمپویتەر کێشەی تێکەوتووەو بەکارهێنەرانی بێزارکردووە.
ئەو کێشەیەی رووبەڕووی بەکارهێنەرانی فەيسبوک بووەتەوە بریتییە لە پۆستنەکردنی وێنە و ڤیدیۆ و لینک لە پەیجەکان، کە زۆرینەیان ناتوانرێت پۆستی تیادا بڵاوبکرێتەوەو ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری دروستکردووە.
واتە بەکارهێنەرێک ئەگەر بیەوێت لە پەیجێکی دیاریکراو لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە پۆست بکات ئەوە ناتوانێت و دەبێت بە ناچاری لە رێگەی مۆبایلەوە ئەو کارە بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بە سەدان کەس لە رێگەی هاشتاگەوە رەخنەی توندیان لە فەیسبوک گرتووەو داوای زوو چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەن.
ئەم کێشەیەش زۆرینەی بەکارهێنەرانی گرتووەتەوەو هەندێکیشی بەدوورن لێی، بەڵام زۆرینە لە چاوەڕوانی چارەسەربوونی ئەو کێشەیەدان.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


