راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین


لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا کۆمپانیای سامسۆنگ جۆرە گەلاکسییەکی نوێی لە زنجیرەی نۆت راگەياند بەناوی گەلاکسی نۆت نۆ.


ئەم مۆبایلە بە تایبەتمەندی بەرز دروستکراوەو بەهەموو جۆرێک دژە ئاو و تەپوتۆزە ئەمە بێجگە لەوەی شاشەکەی بە تەکنیکی گۆریلا دروستکراوەو بەهێز بۆ کاتی کەوتنەخوارەوە.

ئەم تایبەتمەندييانە لەخۆدەگرێت:

- قەبارەی شاشەکەی ٦.٤ ئینجە
- بە دوو جۆر رام بەردەستە، شەش گێگا و هەشت گێگا
- بە دوو جۆر میمۆری ناوەکیی بەردەستە، ١٢٨ گێگا و ٥١٢ گێگابایت
- کامێرای پێشەوە هەشت مێگاپیکسڵە
- کامێرای پشتەوەی ١٢ مێگاپیکسڵە
- سناپدراگۆنی ٨٤٥
- دوو سیم کارتی بۆ دەبێت
- میمۆری کارتی بۆ دەبێت
- پشکنەری پەنجە مۆر و رەشێنەی چاوە
- وەشانی ئۆریۆی ئەندرۆیدی لەسەر جێگیرکراوە
- کێشی مۆبایلەکە ٢٠١ گرامە













"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...