راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

دەستکاریی کردنی ڤیدیۆ و کردنی کۆمەڵە وێنەیەک بە ڤیدیۆ، خواستێکی زۆری لەسەرەو بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەوام بەدوای باشترین بەرنامەدا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەگەڕێن.

بەرنامەی زۆر هەیە تایبەت لەو بوارەدا کاربکات، بەڵام یەکێک لەو بەرنامانەی توانیویەتی بە دەیان ملیۆن جار لە کۆگا ئەلیکترۆنییەکاندا دابگیرێت و بەکاربهێنرێت بەرنامەی (VideoShow)ـە.

ئەو بەرنامەیە تایبەتە بە سیستمی ئەندرۆيد و بۆ ئایفۆن نابێت، لە کۆگای پلەی ستۆر بەبێبەرانبەر بەردەستە و بەکارهێنەر دەتوانێت دایبگرێت و کاری مۆنتاژی پێ ئەنجام بدات.

ئەو بەرنامەیە زۆر تایبەتمەندی گرنگ لەخۆدەگرێت و بە دەیان وانەی فێرکاریشی لەسەر باسکراوە، هەروەها لە رووی بەکارهێنانیشەوە سادەیە و ئاڵۆز نییە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...