راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە هەریەکە لە بەرنامەکانی ئینستاگرام، فەيسبوک، مەسنجەر لەلايەن کۆمپانیای فەيسبوکەوە خاوەندارێتی دەکرێت و پەرەیان پێدەدرێت.
ئەو کۆمپانیايە چەند تایبەتمەندييەکی هاوبەشی لەنێوان ئەو بەرنامەنادا کاراکردووە تا بەکارهێنەرانیان بە ئاسانی بتوانن کارەکانیان ڕایی بکەن.
یەکێک لەو تایبەتمەندييانەش ئەوەی ئینستاگرام و مەسنجەر دەتوانرێت پێکەوە پەیوەستبکرێت و بەکاربهێنرێت.
واتە بەکارهێنەرانی ئەو دوو بەرنامەیە دەتوانن لە رێگەی مەسنجەرە چات يان نامە لەگەڵ بەکارهێنەرانی دیکە ئالوگۆڕ بکەن ئەگەر هاتوو لە ئینستاگرامیش بێت ئەمەش لە رێگەی پەیوەستکردنی هەردوو بەرنامەوەیە بە یەکتری.
ئەو تایبەتمەندييەش لە بەشی سێتینگی ئینستاگرامدایە و هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەرکاتێکدا بێت ئەو پەیوەستبوونە لێبکاتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


