راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لە کۆتایدا کۆمپانیای شاومی چینی مۆبایلێکی نوێی راگەياند کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ و ناوازە لە خۆدەگرێت.
مۆبایلەکە ناوی پۆکۆ ئێف وەن (Poco F1)ـە، ئەوەی ئەم لە مۆبایلەکانی دیکە جیادەکاتەوە کەمبوونی نرخەکەیەتی لەچاو بەرزی تایبەتمەندييەکانی کە بەمجۆرەیە:
- بە دوو جۆر رامی جیاواز (6GB، 8GB) بەردەستە
- بە سێ جۆر میمۆری جیاواز (64GB، 128GB، 256GB) بەردەستە
- قەبارەی شاشەکەی ٦.١٨ ئینجە بە روونی (2246X x 1080) پیکسڵ
- پرۆسێسەرەکەی بە سناپدراگۆنی ٨٤٥ ـە
- دوو کامێرا بەکوالێتی ١٢ مێگاپێکسڵ و پێنج مێگاپێکسڵ لە پشتەکەی جێگیرکراوە
- کامێرای پێشەوە دوو مێگاپێکسڵە
- توانستی باترییەکەی چوار هەزار ملیئەمپێرە
- نرخەکەی بەپێی گۆڕینی تایبەتمەندييەکەی لە ٣٠٠ دۆلارەوە بۆ ٤١٥ دۆلارە
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


