راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە مۆبایلی ئایفۆن یەکێکە لە ئامێرە سەرکەوتووەکانی ئەم سەردەمە و لە سەرانسەری جیهاندا بە ملیۆنان کەس بەکاریدەهێنێت و لە هەمان کاتیشدا لێی رازین.
یەکێک لەو کارە هەڵەیەی بەکارهێنەرانی ئەنجامیان داوە بریتییە لە داخستنەوەی ئەو بەرنامە و یارییانەی کردوویانەتەوە ئەویش بۆ ئەوەی کەمتر شەحنی مۆبایلەکەیان دابەزێت و شەحنێکی زۆرتریان بۆ بگەڕێتەوە.
بە وتەی بەرپرسێکی ئەو کۆمپانیایە کە کاری گەشەپێدان و بەرەو پێشخستنی سیستمەکانی ئەپڵە، داخستنی بەرنامەکان لە پێناو کەمتر بە فیڕۆچوونی شەحن دوورە لە راستییەوەو هیچ بنەمایەکی نییە.
جۆن گروپەر لە میانی پرسیارێکی بەکارهێنەرانی ئایفۆنەوە لە سەکۆی ئەپڵەوە رایگەياندووە ئەو جۆرە کارە هیچ پەیوەندی بە شەحنی مۆبایلەوە نییە و کردنی هيچ سوودێکی نییە و بگرە پێچەوانەکەی باشترە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


