ڕۆژی عەرەفە لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانم چومە لای بەرگدروێک، لەو کاتەدا دوو کچ هاتنە ژوورەوە، یەکێک لە کچەکان داوای کورتکردنەوەی پانتۆڵەکەی دەکرد، بەڵام کێشەکە لێرەدایە کاتێک بەرگدروەکە پاش هەوڵدانی سییەم جار داوی لەبەرکردنی پانتۆڵەکەی کرد، تا لەبەری بکات و قیاسێکی بگرێت، کچەکە ڕەدی کردووە، خۆم نەگرت تەدەخولم کرد کچە لە وەڵامدا ووتی مامۆستا ئەوەی بەسەر مندا هات ناکرێ دووبارە بێتەوە چونکە زۆر ئاسان نیە.
زۆر بەکورتی لە کێشەکە گەشتم، کە بەهۆی کامێرای پشت ئاوێنەکانەوە دیارە لە ڕابردودا توشی کێشە بووە ..!! هەندێک جار لە رێگەی کامێرای شاراوەی ناو ژووری خۆگۆڕین یان تەوالێتدا سیخوری لەسەر کچان دەکرێت یاخود وێنەیان دەگیرێت و توشی کێشەی کۆمەڵایەتی دەکرێن، پێشتریش چەندین حاڵەتی لەم شێوەیە تۆمارکراوە. گهر له رابردوودا ئهوه یهكێك بووه له خهمهكانت لهكاتى كڕین و تاقیكردنهوهى جلوبهرگدا، ئهوا لێرهدا بۆت رووندەکەیەوە چۆن دەتوانیت بە ئاسانی بزانیت ئاوێنەی ژوری جل تاقیكردنهوه کامێرای تێدایە یان نا؟!! بۆ ئەم مەبەستە پەنجەت بکەرە سەر ئاوێنەکە و ئەگەر بینیت پەنجەتی پێوە نوسا واتە کامێرای سیخوری تێدایە وەک وێنەی دووەم.
بەڵام ئەگەر پەنجەت کردەسەر ئاوێنەکە و بۆشاییەکت لە نێوان پەنجەی خۆت و وێنە دانەوەکەی بینی واتە ئاوێنەکە راستیە و هیچ کێشەی نیە، هاوكات لەکاتی گەشتدا یان چونە تەوالێتی گشتیەوە دهتوانیت دڵنیاببیتهوه.
كاروان ئایتی
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


