کۆمپانیای سکیوریتی " Bitdefender " هۆشیاری دەدات لەسەر بڵاو بونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لەژێر ناوی " Triout " کە لە ئێستادا ڕوبەڕوی بەکارهێنەرانی سیستەمی جۆری ئەندریۆد دەبێتەوە، ڤایرۆسەکە لە جۆری " Spyware " ە کە توانای تەواوی کۆنترۆڵکردنی سیستەمەکانی ئەندریۆدی هەیە بەگشتی، ڤایرۆسەکە پەیوەندی دروست دەکات لە نێوان سێرڤەرێکی دیاریکراو کە لەلایەنی کەسە هاککەرەکەوە بەڕێوەدەبرێت لەگەڵ ئەو موبایلەی کە دەبێتە نێچیر و بەرکەوتەی ڤایرۆسەکە.
ڤایرۆسەکە توانای تێکدان و شاردنەوەی ئەو پەیوەندیەی هەیە کە دروستی دەکات تاوەکو پارێزراوبێت و نەدۆزرێتەوە لەلایەن بەرنامە و پرۆگرامەکانی تایبەت بە سکیورتیەوە، بۆ نمونە ئەنتی ڤایرۆسەکان. ڤایرۆسی ناوبراوە توانای گواستنەوەی وێنەو و فایلەکانی ئەو موبایلەی هەیە کە توشی دەبێت، وە توانای دزین و بردنی هەموو ئەو نامە و پەیوەندیانەی هەیە کە ئەنجام دەدرێت لەلایەن ئەو موبایلەوەی کە توشی دەبێت، ڤایرۆسەکە دەتوانێت شوێنی کەسی بەکارهێنەر موبایلی توشبوو دیاری بکات بە سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای GPS لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر سەردانی کردوون.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە: باشترین ئەنتی ڤایرۆس بۆ کوشتنی ئەم ڤایرۆسە یاخود سپایوەرە بریتیە لە " Bitdefender " کە توانای دۆزینەوە و وەستاندن و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسکەی هەیە بەبێ کێشە.
Karwanit
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


