دەکرێت بڵێین لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا، هەموو بەکارهینەرێک بەشێک لە فایل و وێنە و ڤیدیۆی تایبەت بە خۆی یاخود خێزانەکەی لە ناو میمۆری موبایلەکەی هەڵدەگرێت، تە نیا ئەگەرێکی نەخوازراو بەسە بۆ ئەوەی دۆکیومێنتە کەسیەکانت بکەونە دەست کەسی بەرانبەر و بەکاریان بهێنێت بۆ هەر مەبەستێکی دیاریکراو، بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک بە پارێزراوەی بمێنیتەوە هیچ نەبێ فایل و فۆڵدەرەکانت بە شێوەیەک لە شێوەکان بشارەوە لە ناو موبایلەکەت.

بۆ ئەم مەبەستەش سەدان بەرنامە لەبەردەستن، بەڵام باشترین ڕێگە شاردنەوەی فایلەکانە بەبێ بەرنامە چونکە تەنیا بە نەمانەی بەرنامەکە هەموو شتێکت لێ تێکدەچێت، بۆ شاردەنەوەی فایلەکانت بەبێ بەرنامە دەتوانیت شوێن ئەم هەنگاوانەی لای خوارەوە بکەویت:
١/ سەرەتا " File Manager " بکەرەوە و پاشان فۆڵدەرێک دروست بکە، وە هەموو ئەو فایلانە بکەرە ناوی کە دەتەوێت بیانشاریتەوە. 

٢/ پاشان لە بەشی لای ڕاستی خوارەوەی شاشەکەت کلیک بکە لەسەر بەشی ڕێکخستنی فایلەکانت, ئینجا فرمانی " show hid files " هەڵبژێرە، وەک لە وێنەکەدا ڕونە.

٣/ دواتر ناوی فۆڵدەرەکەت بگۆڕ، بەڵام پێویست دەکات هێمای " . " بخەیەتە پێش ناوەکەوە، بۆ نمونە " Ali " بکە بە " Ali. " بەم شێوەیە با نوکتەیەک لە پێش ناوەکەوە بێت.
 
٤/ ئینجا لە ڕێگەی فرمانی " hide hidden files " فۆڵدەرەکەت بشارەوە، بەم شێوەیە هەموو فایل و فۆڵدەرە شارەوەکانت لەبەر چاو وون دەبن بە پاریزراوەی دەمێنەوە. 
 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...