راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
وەک ئاشکرایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لە سەرانسەری جیهاندا بە هەزاران کەس رووبەڕووی هێرشی هاککەرە روسییەکان بوونەوەو هەژمارەکانیان لە ئینستاگرام هاککران.
هۆکاری هاککردنی ئەو هەژمارانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بەکارهێنەرانە چەند خزمەتگوزارییەکی ئینستاگرامیان کارپێنەکردووەو گرنگیان بە بەشی ئاسایش و پاراستنی هەژمارەکانیان نەداوە.
بەڵام ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان کە ناوی (two factor authentication) ـە کاری پێبکات ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر بەدووردەبێت لە هاککردن.
ئەو خزمەتگوزارییە هاوشێوەی فەيسبوک و لە رێگەی ژمارە مۆبایلەوە رێگەی چوونە ژوورەوە بە کەسی نەناسراو یان خۆت دەدەیت، واتە ئەگەر هاتوو کەسێک وشەی نهێنی هەژمارەکەشتی لەلابێت تا تۆ رەزامەندی بۆ دەرنەبڕی لە رێگەی مۆبایلەکەتەوەو کۆدێکی پێنەدەی ئەوا ناتوانێت بچێتە ناو ئینستاگرامەکەت.
تایبەتمەندييەکەش بەمجۆرە چالاک بکەن:
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


