راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
لەماوەیەکی کورتدا یاریی PUBG Mobile کە تایبەتە بە سیستمە زیرەکەکانی وەک ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس ژمارەیەکی پێوانەیی لە داگرتندا تۆمارکرد.
ئەو یارییە لە ئێستادا و لە سەرجەم بازاڕەکاندا زیاد لە ١٠٠ ملیۆن جار داگیراوەو هەروەها رۆژانەش بەبەردەوامی ١٤ ملیۆن کەس بەشێوەی سەرهێڵ یاریی پێدەکات لەگەڵ هاوڕێ و بەکارهێنەرانی دیکەدا.
چیرۆکی یارییەکەش بەمجۆرەیە سەربازێک لە دوورگەیەکدا بۆ مانەوەو خۆ رزگارکردنی دەبێت بجەنگێت و ماوەی 8x8 کیلۆمەتر بڕوات، کە لەکاتی شەڕکردنی دا چەندین بەربەست و تەنگەژەی بۆ دروستدەبێت.
ئەم یارییە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت و چەند بەکارهێنەرێک دەتوانن پێکەوە ئەنجامی بدەن و خۆیان لەو دوورگەیە رزگاربکەن، واچاوەڕوان دەکرێت ژمارەی داگرتنەکانی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبێتەوە.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


