راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێکی کەم بەسەر گۆڕینی شێوازی کردنەوەی ستۆرییەکانی سناپچات، جارێکی دیکە گۆڕانکاریی تیادا کرایەوە.
لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە چەند وێنەیەکی نوێی شێوازی کردنەوەی سناپچات بڵاوکراونەتەوە کە لەو وڵاتانەدا بەردەست بووە بۆ بەکارهێنەرانی.
لە ئێستادا بەشێ ستۆرییەکانی هاوڕێی بەکارهێنەری ئەو بەرنامەیە بەشێوەی یەک ریز و بێ سەبسکرایپشن دەرکەوتوون، بەڵام لەم شێوازەدا ئەو بەکارهێنەرەش لەخۆدەگرێت کە تەنها سەبسکرایبی کردوون واتە تەنها ڤیدیۆکانی ببینێت بەبێ ئەوەی بووبێتە هاوڕێی وەک لەم وێنەیەدا دیارە.
ئەم نوێکردنەوەیەش لە رێگای کۆگا فەرمی و نا فەرمییەکان بۆ بەرنامەی سناپچات زیاددەکرێت و بەکارهێنەران دەتوان لە رێگەی نوێکردنەوەی بەرنەماکە ببنە خاوەنی.
"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""


