
لەماوەی رابردوو تەقينەوەی باتری ئامێرەکانی گالاکسی نۆت حەوت بوو بووە گرنگترين رووداوە تەکنەلۆژييەکان و چەندين بابەت و راپۆرتی لەسەر بڵاوکرايەوە، هەروەها رەخنەيەکی زۆريش رووبەڕووی کۆمپانيای سامسۆنگ کرايەوە.
بەڵام بەهۆی حاڵەتێکی دزييەوە، تەقينەوەی ئەو ئامێرە بە باشە بەسەر سامسۆنگدا شکايەوەو بەشێوەيەکی تەنز ئامێز وەسفی کۆمپانيای ناوبراويان کرد و بە داهێنەر لە بواری دژە دزين ناويان برد.
گالاکسی نۆت حەوت
لە يەکێک لە کافترياکانی شاری هافێی لە وڵاتی چين کەسێک چاوی دەچێتە خەو و دزێکيش ئەو هەلە دەقۆزێتەوەو مۆبايلەکەی دەدزێت کە ئامێرێکی گالاکسی نۆت حەوتە، بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند خولەکێک لە دەنگی تەقينەوەی مۆبايلەکەی خۆی بەئاگادێتەوە.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانييەکان، پاش بردنی مۆبايلەکە ئەو دزە لەناو کافترياکەدا ماوەتەوە بەڵام بە تەقينەوەی گالاکسييەکە هەڵهاتووە بۆ ئەوەی ئاشکرانەبێت.
پاش گەيشتنی پۆليسيش بەو شوێنە دەرکەوتووە گالاکسييە تەقيوەکە هی ئەو کەسە بووە کە مۆبايلەکەی لێی دزراوە، دزەکەش نەيتوانيوە سوودی لێببينێت هەرچەندە نزيک بووە لەوەی ئاشکراببێت هەرچەندە نازانرێت دزەکە زيانی پێگەيشتووە ياخود يان نا، ئەمەش بە نوێترين داهێنانی کۆمپانيای سامسۆنگ ناوبرا.
خەندان - سەربەست نەجمەدين

"" به یهك ووشهش بێت رای خۆتان دهربارهی ئهم بابهته دهربرن خۆش حاڵ دهبین ""