لە دوايين نوێکردنەوەی بەرنامەی ڤايبەردا، خزمەتگوزارييەکبەبێ ئەوەی بەکارهێنەری دەسەڵاتی بەسەردا هەبێت بۆ بەشی ليستی پەيوەندی (contact) زيادکراوە.

ئەو خزمەتگوزارييەش بەناوی (My Public Accounts)ـەوەيە، کە بەکارهێنەر لە رێگەيەوە دەتوانێت فۆڵۆی هەژمارە گشتييەکان بکات و ئاگاداری ئەو بابەت و پۆستانە بێت کە خۆی مەبەستيەتی بەبێ ئەوەی ژمارە مۆبايلەکان بە دياربکەوێت.

پاش چوونە سەر ئەو بەشە واتە (My Public Accounts) بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی (Start Exploring) بچێتە سەر بەشی (Discover) گەڕان بۆ ئەو سايت و پێگانە بکات کە دەيەوێت لە ڤايبەر لەلای فۆڵۆو بێت و ئاگاداری دوايين گۆڕانکارييەکانی بێت.

خزمەتگوزارييەکە

واتە وەک چۆن لە فەيسبوک و ئينستاگرام پەيج و ئەکاونت هەيە و بەکارهێنەر دەتوانێت لايک يان فۆڵۆی بکات بۆ ئەوەی ئاگاداری دوايين گۆڕانکاری و بابەتەکان بێت کە خۆی مەبەستيەتی، بەهەمان شێوەش لە ڤايبەر لە رێگەی بەشی (Public Chat) بەکارهێنەر دەتوانێت فۆڵۆی ئەو هەژمارە بکات کە خۆی مەبەستيەتی، لێرەشدا تەنيا توانای بينينی بابەتەکان و لايککردنی هەيە، ناتوانێت کۆمێنت يان هاوبەشیان پێبکات.

ئامانج لە دروستکردنی ئەو بەشەش بۆ ئەوەيە بەکارهێنەر تەنيا بۆ پەيوەندی روونەکاتە ڤايبەر بەڵکو بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵ و دوايين گۆڕانکارييەکانيش هەر ئەو بەرنامەيە بەکاربهێنێت، کە ئەمەش ناڕاستەوخۆ زيان بە فەيسبوک و ئينستاگرام دەگەيەنێت، چونکە هەمان خزمەتگوزاری ئەوانی بەشێوازێکی نوێ بەکارهێناوەتەوە.


تايبەت بە خەندان - سەربەست نەجمەدين


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...